زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆماركرد

دۆلار
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى نه‌وت ئاشكرایده‌كات، زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه گه‌یشتووه‌ته 9 ملیار دۆلار.
به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، رۆژى 25ى ئازارى 2023 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا. دادگاى پاریس له‌سه‌ر سكاڵاى حكومه‌تى عێراق سزاى پێبژاردنى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند و هه‌نارده‌ى نه‌وتى ههرێمیشى وه‌ستاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى شوبات، زیاتر له 11 مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمدا، له‌باره‌ى زیانه‌كانیه‌وه، گۆڤه‌ند شێروانى، شاره‌زاى بوارى نه‌وت رایگه‌یاند، “زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته 9 ملیار دۆلار”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى نه‌وت، “ئه‌و زیانه‌ى به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له ئابوورى عێراق كه‌وتووه هاوتایه له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌سه‌ر پێنجى كورتهێنانى بودجه‌ى عێراق”.
قسه‌كانى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى نه‌وت له‌كاتێكدایه كه رۆژى شه‌ممه 24ى شوبات، حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له پانێڵێكى گفتوگۆدا له شه‌شه‌مین كۆنفڕانسى (گفتوگۆى به‌غدا) باسى له چه‌ند پرسێكى جیاواز كرد و له به‌شێكیدا له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه رایگه‌یاند، “گفتوگۆكانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنێ به‌ڕێوه‌ده‌چن”.
له‌باره‌ى هۆكارى نه‌گه‌یشتنیان به رێككه‌وتنى یه‌كلاكه‌ره‌وه، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه بریتیه له رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر نرخى هه‌نارده، گفتوگۆكانما تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


