له سلێمانى به دارى ره‌سه‌نى كوردى جێگه‌ى ئه‌و دارانه پڕده‌كرێته‌وه كه ده‌شكێنه‌وه

دارێكى سه‌به‌ح به‌ح كه ره‌شه‌با شكاندوویه‌تى له‌سه‌ر شه‌قامێكى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
له سلێمانى هه‌ڵمه‌تێكى چاندنى دارى جێگره‌وه بۆ ئه‌و دارانه ده‌ستپێكردووه كه ره‌شه‌با دهیانشكێنێتهوه، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: “به دارى ره‌سه‌نى كوردى جێگه‌یان ده‌گرینه‌وه”.
عه‌لى حامید، ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى و وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى شارى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “شارى سلێمانى به ره‌شه‌باى به‌هێز ناسراوه، ئه‌مه‌ش واده‌كات جار به جار داره‌كانى سه‌ر شه‌قامه‌كان بشكێنه‌وه، به‌شێك له‌و دارانه‌ش رووبه‌ڕووى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه دارى سه‌به‌ح به‌حه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌ستمان كردووه به دانانى جێگره‌وه‌ى ئه‌و دارانه‌ى كه ده‌شكێنه‌وه به دارى كوردى ره‌سه‌ن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئه‌و داره كوردیانه چین كه وه‌ك جێگره‌وه به‌كارى ده‌هێنن و له چ حاڵه‌تێكدا به‌كارى ده‌هێنن، عه‌لى حامید ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه له ئێستادا كار له‌سه‌ر دارى تووى به‌ر و تووى زڕى گه‌ڵاپان و دارى قه‌زوانى زینه ده‌كه‌ین كه سه‌رجه‌میان دارى كوردى ره‌سه‌نن و له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واكه گونجاون، كه دارێكى سه‌به‌ح به‌ح ده‌شكێن ئه‌گه‌ر كه‌ڵكى ژیانه‌وه‌ى نه‌مابێت له‌برى ئه‌و دارێكى ره‌سه‌نى كوردى داده‌نرێته‌وه”.
به وته‌ى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى سلێمانى، “جوگرافیاى سلێمانى به سروشت به‌رز و نزمه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و دارانه‌ى ده‌توانن له ڕۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه بیان چێنن ناتوانن له ڕۆژئاوا یان باشوو و باكوور بیانچێنن، بۆیه ره‌چاوى ئه‌و حاڵه‌ته‌شیان كردووه”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


