
دارێكى سهبهح بهح كه رهشهبا شكاندوویهتى لهسهر شهقامێكى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەڵام هەندێک کات دەگاتە سەرو 25 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا، هاوکات پلەکانی گەرما گۆڕانکارییانە بەسەردا نایەت.
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی هاوشێوەی دوێنێ دەبێت و گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو با بەهێزەی لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە چالاک ببوو، لاواز دەبێت و خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ، چوارشەممە ئاشکرایکردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرایی باش مامناوەند دەبێت و لە نیوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان هەندێکجار لە سەرووی 25 کیۆلمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13
سلێمانی : 11
دهۆک : 13
کەرکووک : 16
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 14
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 2-
گەرمیان : 16
More News
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
20 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
20 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش



