“وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى شوباتى نارد بۆ به‌غدا”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیستى مووچه‌ى مانگى شوباتى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد و به‌رپرسێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ دووباره لیسته‌كه‌مان ناردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا نازانین كه وه‌زیرى دارایی عێراق چ تێبینیه‌كى ده‌بێت له‌سه‌رى”.
دوێنێ دووشه‌ممه، لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق میواندارى ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراقى كرد و له‌باره‌ى پرسه‌كانى ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم و دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى گفتوگۆیان كرد.له به‌شێكى قسه‌كانیدا، وه‌زیرى دارایی عێراق وتى: “ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم لیستى مووچه‌م بۆ بنێرێت، من سبه‌ى پاره ده‌نێرم”.
له‌و باره‌یه‌وه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى به‌دواداچوونى كرد و به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند، “ئێمه دەمێكە لیستی مووچەی مانگی شوباتى فەرمانبەرانی هەرێممان ئامادەكردووه. پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ بەفەرمی وەزیری دارایی عێراق داوای لیستەكەی كرد، ئەمڕۆ جارێكی دیكە لیستهكەمان رەوانەكردهوه، بەڵام نازانین وەزیری دارایی عێراق دووبارە تێبینی لەسەر دەبێت یاخود نا؟!”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ” ئه‌وان زانیویانه كە وەزیری دارایی داوای لیستی فەرمانبەرانیان لێدەكات، بۆیە هەر هەفتەی رابردوو لیستەكەیان ناردووه، بەڵام وەزیری دارایی تێبینی هەبووە لەسەر كۆی خەرجی دەرماڵە و سەرەمووچە و هەندێك بابەتی دارایی تایبەت بە خانەنشینان، بۆیە ئەو لیستەی رهتكردووەتەوە، هاوكات لەدوای چارەسەركردنی ئەو تێبینیانە دوای ئەوەی دوێنێ بەفەرمی داوای لیستەكەی كردووەتەوە جارێكی دیكە لیستەكە رەوانە كراوەتەوە”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “مانگانە لەگەڵ تەواوكردنی مووچەی هەر مانگێك ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی داهاتوو، بەو جۆرەش لەدوای دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونى دووه‌م، حكومه‌تى هه‌رێم لیستی مووچەی مانگی شوباتى فەرمانبەرانى ئامادەكردووە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



