وەزارەتی پەروەردە پشووی بەهارەی لابرد و بابەتەکانی پۆلی 12شی کەمکردەوە

هەنووکە کوردستان
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد و راشیگەیاند،بەشێک لە پڕۆگرامی پۆلی 12 کەمکراوەتەوە
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو خوێندكارانەی لە مانگی 9 دەستیان بە خوێندن كردووە لە 11ی ئادار بۆ 24ی ئادار پشووی خۆیان وەردەگرن، بەڵام لەو شوێنانەی خوێندن دواکەوتووە واتا (سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین) پشووی بەهارەیان نابێت، بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەتوانن سوود لەو رۆژانە وەربگرن بۆ قەرەبووکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی وتیشی:” تاقیكردنەوەكانی خوولی یەكەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 23ی 6 دەستپێدەكات بۆ 17ی 7 و هەفتانە 2 تاقیكردنەوە دەكرێت، هەروەها خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكان لە 18ی 8 دەستپێدەكات بۆ 4ی 9 و ڕۆژێك نا ڕۆژێك دەبێت تاقیكردنەوەكان.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: بەپێی لیستێک مەنهەجی قۆناغی (12) ئامادەیی کەمکراوەتەوە و بۆ پۆلە ناكۆتاكان، ئەو خوێندنانەی دواكەوتوون لە خوێندن دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكان كاتی تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم دیاری بكەن.
هەروەها نورەدین عوسمان،بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بۆ پۆلە ناكۆتاكان، ئەو خوێندنگایانەی دواكەوتوون لە خوێندن دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكان كاتی تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم دیاری بكەن.
سەبارەت بە تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی، كە بەشێوەی سەرتاسەری دەبێت ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ خوولی یەكەم لە 7ی 5 دەستپێدەكات و لە 14ی 5 كۆتایی دێت، بەڵام بۆ خوولی دووەم لە 28ی 5 دەستپێدەكات بۆ 4ی 6 كۆتایی دێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



