وەزارەتی پەروەردە کەمکردنەوەی پرۆگرامی سەرجەم وانەکانی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە

0
740
وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە لە پرۆگرامی خوێندنی ئەمسآڵ بۆ پۆلی 12 کەمکراونەتەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاندسامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو خوێندكارانەی لە مانگی 9 دەستیان بە خوێندن كردووە لە 11ی ئادار بۆ 24ی ئادار پشووی خۆیان وەردەگرن، بەڵام لەو شوێنانەی خوێندن دواکەوتووە واتا (سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین) پشووی بەهارەیان نابێت، بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەتوانن سوود لەو رۆژانە وەربگرن بۆ قەرەبووکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.

سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی وتیشی:” تاقیكردنەوەكانی خوولی یەكەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 23ی 6 دەستپێدەكات بۆ 17ی 7 و هەفتانە 2 تاقیكردنەوە دەكرێت، هەروەها خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكان لە 18ی 8 دەستپێدەكات بۆ 4ی 9 و ڕۆژێك نا ڕۆژێك دەبێت تاقیكردنەوەكان.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: بەپێی لیستێک مەنهەجی قۆناغی (12) ئامادەیی کەمکراوەتەوە
کەئەمانەی لای خوارەوەن:-

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this