
SNN
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکردووە، ، ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردووە، دەڵێت “5 بۆ 10ی حوزەیران وەک وادەیەکی بەرایی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دریاکراوە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی شوبات، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردووە و چاوەڕێی نووسراوی سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەکە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا 5 بۆ 10ی حوزەیرانیان وەک وادەیەکی بەرایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 70 ملیار دیناریان پێویستە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ تەرخانکردنی پارەکە.
رونیشیکردووەتەوە، پێشتر 21 حزب لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و 17 حزبیش لە فەرمانگەی کاروباری حزبەکان سەر بە کۆمسیۆن خۆیان تۆمار کردبوو و دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنیش سەرلەنوێ دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ حزب و هاوپەیمانییەکان دەکرێتەوە.
وتەبێژەکەی کۆمیسۆنی عێراق باسی لەوەکردووە، لە هەڵبژاردنەکەدا هەرێمی کوردستان دەکرێتە چوار بازنە و 100 کورسییەکەی پەرلەمانیش لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



