کەشناسی: بەفربارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەفر
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەفربارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە سنوورى پارێزگای سلێمانی هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور.
ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، جگە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی پێنجشەممە ئاشکرایکرد، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14
سلێمانی : 9
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 9
کەرکوک : 17
سۆران : 11
حاجی ئۆمەران : 1-
گەرمیان : 18
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



