به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا گه‌یشته رۆژئاواى كوردستان

لۆگۆى فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا | فۆتۆ: U.S. Central Command
SNN
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) سه‌ردانى رۆژئاواى كوردستانى كرد و کەمپەکانی هۆل و رۆژی و بنکەکانی خەزرا و تەنەفی به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس رایگه‌یاند، “رۆژى 26ى شوبات، جەنەرال مایکڵ ئێریک کورێللا سەردانی شاری رمێلانى كردووه له رۆژئاواى كوردستان، کەمپەکانی هۆل و رۆژی و بنکەکانی خەزرا و تەنەفی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “جەنەرال مایکڵ له‌گه‌ڵ فەرماندە سه‌ربازیه خۆجێییه‌كان و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ش كۆبووه‌ته‌وه”.
له باره‌ى هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “له سه‌ردانه‌كه‌یدا پرسى چالاكیه‌كانى چه‌كدارانى داعش و هه‌ڵسه‌نگاندنى شه‌ڕى دژى داعش و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى دانیشتوانى ناوچه‌كان تاوتوێكراون”.
USCENTCOM Commander Visits Central Region
From Feb. 26 to Mar. 2, Gen. Michael Erik Kurilla, USCENTCOM Commander, visited Egypt, Jordan, Syria, and Israel in the CENTCOM region to better understand the security and humanitarian situation and meet with U.S. service members and… pic.twitter.com/QHWMkPVFDc
— U.S. Central Command (@CENTCOM) March 3, 2024
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



