
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی ئاماژە بەوەدەكات لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكەن بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان كە لە 11 مادەی خۆراكی پێكدێت، و چوار مادەیان تایبەت بە مانگی ڕەمەزان و تەنها لەو مانگەدا دابەشدەكرێن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازیی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەهەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی ئەو مانگە دەكەین كە لە 11 مادەی خۆراكی پێكدێت، بەجۆرێك بۆ مانگی ڕەمەزان (نیشاستە، مەعكەرۆنی، ئاردی سفر و شعریە) زیاد كراوەو تەنها بۆ یەكجار و لەو مانگەدا دابەشدەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان كاریگەریی زۆرباشی هەبووە لەسەر ڕیگریكردن لە بەرزنەبوونەوەی نرخی ئەو خۆراكانەی كە لە بازاڕدا دەفرۆشرێن و پێداویستی سەرەكی هاووڵاتیانن، چونكە هاووڵاتیان بەشێكی پێداویستییەكانیان لەڕێگەی بەشەخۆراكی مانگانەوە پڕدەكەنەوە، تا ئێستا نرخی مادە خۆراكییەكان لە بازاڕەكاندا وەك خۆیەتی و بەرزنەبووەتەوە.
پێشتریش كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە پرۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بەردەوامی هەیە، تائێستا بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەم ساڵ بەتەواوی بەسەرهاووڵاتیاندا دابەشكراوە، كە بریتییە لە مادەكانی ڕۆنی زەیت، دۆشاوی تەماتە، شەكر، لەتكە نۆك، نیسك، برنج و ئارد، هاوكات لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە جگە لەو حەوت مادەیە بڕیار دراوە بۆ مانگی رەمەزان چوار مادەی نوێ دابەش بكرێن كە بریتین لە ئاردی سفر ماكەرۆنی نیشاستە و شەعرییە، ئەو مادانەش لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان پێكەوە دابەش دەكرین.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
43 mins لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
51 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
43 mins لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
51 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
1 hour لهمهوپێش



