
راوەماسی
SNN
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە سێشەممە راوکردنی ماسی بە هەموو شێوەکانی بۆ ماوەی سێ مانگ و 10 رۆژ قەدەغەیە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئازار تا رێکەوتی 15ی حوزەیران لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، راوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە 16ی حوزەیرانیشەوە راوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
پۆلیسی دارستان ئاگاداری راوچیانی ماسی دەکاتەوە کە پابەندی بڕیارەکان بن و هەرکەسێک لە ماوەی دیاریکراو راوی ماسی بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، چونکە لەو ماوەی دیاریکراوە راوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەکراوە، لە هەموو کاتەکانی ساڵدا راوکردنی ماسی بە کارەبا، ماددە ژەهراوییەکان، تەقەمەنییەکان و تۆڕی کونی ورد قەدەغەیە.
ساڵانە بەهۆی دانانی گەرای ماسییەوە راوکردنی ماسی قەدەغە دەکرێت، هەر راوچییەکی ماسیش لە ماوەی قەدەغەکەدا راو بکات سزا دەدرێت و رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
2 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
2 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
2 hours لهمهوپێش



