
کەشتی
SNN
سەرکردایەتی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئازار، کەشتی “”M/V True Confidence”ی ئەمریکی بە چەند مووشەکێکی بالستی دژە کەشتی کرانە ئامانج و سێ کەس بەهۆی رووداوەکەوە کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئەوەش رووندەکاتەوە، هێرشەکە لە دەریای سور لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە ئەنجامدراوە، کەشتییەکەی تایبەتبووەتە بە کارگۆ و گواستنەوە، ئەو مووشەکەی کە حوسییەکان هێرشیان پێکردووە مووشەکی بالستی دژە کەشتی بووە و لەلایەن ئێرانەوە بۆیان دابینکراوە.
شایەنی ئاماژەپێکردنە حوسییەکانی لە دوای شەری نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل، لە دەریای سور دەستیانکردووە بە بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانی و لۆجستییەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل و وڵاتی ئەوروپا، لەم بارەیەشەیەوە ئەمریکا و ئیسڕائیل چەندینجار هۆشداریانداوە کە ئێران پاڵپشتی سەرەکی حوسییەکانە بۆ بە ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سور.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
October 29, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش



