“مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌توانن به ئاسانترین شێوه مووچه‌ى مانگى ئازار وه‌ربگرن”

ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN
ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌كرێته‌وه له بانكه فیدراڵیه‌كان ده‌توانن به ئاسانترین شێوه مووچه‌كه‌یان له هه‌ر شوێنێك وه‌ربگرن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له میانى دیدارێكى تایبه‌ته‌دا كه له‌گه‌ڵ SNN ئه‌نجامیداوه رایگه‌یاند، “له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه پرسیارى ئه‌وه‌مان له وه‌زیرى دارایی كرد، مووچه‌خۆرانى هه‌رێم چۆن ده‌توانن مووچه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى كارتى بانكیه‌وه وه‌ربگرن له‌كاتێكدا كه ئۆفیس و ئه‌ى تى ئێمى بانكه‌كانى رافیده‌ین و ره‌شید له هه‌رێمى كوردستان نییه؟ وهڵامیداینهوه و وتى: پێموایه ئه‌م بابه‌ته ئاسانه و كێشه نییه، چونكه دواى ئه‌وه‌ى هه‌ژماره‌كه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه ده‌توانن مووچه‌كه‌یان له هه‌ژمارى بانكه فیدرڵیهكهیانهوه بگوازنه‌وه بۆ هه‌ر نووسینگه و هه‌ژمارێكى تر‌ى بانكى كه خۆیان پێیانباشه و له كوردستان هه‌یه و راسته‌وخۆ له‌وێ وه‌رى بگرن”.
به وته‌ى د. نه‌رمین مه‌عروف، “وه‌زیرى دارایی عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ربێت و هه‌ژمارى بانكى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دروستبكرێت، وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان ئاسان ده‌بێت و له هه‌ر نووسینگه و بانكێك كه بیانه‌وێت ده‌توانن پاره‌كه وه‌ربگرنه‌وه”.
More News
-
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
9 mins لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
34 mins لهمهوپێش -
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
9 mins لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
34 mins لهمهوپێش -
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش



