
عەلی حەمە ساڵح
SNN
عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ئەم مانگە بەغدا بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچە رەوانەی هەرێم دەکات، بەڵام مانگی داهاتوو سەرەتای گێژاوە گەورەکەیە.
روونیشی کردەوە: حکومەتی هەرێم بە هیچ بارێک نایەوێت قسەی لەسەر بکات، ئەوەش بابەتی بڕیاری وەزارەتی داراییە لەبارەی ئەوەی دەیەوێت لە مانگی داهاتووەوە بە سیستمی جێگیرکردنی مووچە واتە دابەشکردنی مووچە بە شێوەی راستەوخۆ لە رێگەی بانکە فەرمیەکانیەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکات، بۆ ئەمەش پێویستە حکومەتی هەرێم زانیاری تەواو لەبارەی مووچەخۆرانیەوە بدات بە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، کە “تائەم ساتە حکومەتی هەرێم ئامادە نییە دۆسیەی مووچە رادەستی حکومەتی عێراق بکات، بۆ ئەوەی راستەوخۆ مووچە لە بەغداوە دابەشبکرێت، کەواتە چارەنووسی مووچەخۆران چی لێدێت؟ بەداخەوە حکومەتی هەرێم خۆی لەم پرسە دەدزێتەوە و پێویستە بە فەرمی رابگەیەنێت کە ئامادەیە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی چارەسەر بکات”.
عەلی حەمە ساڵح پێیوایە حکومەتی هەرێم ئامادە نییە ئەو بڕیارە دەربکات و پرسیاری ئەوەشی کرد کە “ئەگەر حکومەتی عێراق مانگی داهاتوو مووچە رەوانە نەکات جێگرەوەی حکومەتی هەرێم چییە؟
ناوبراو بڕواشی وایە کە لەماوەیەکی کورتدا ناکرێت کە هەژماری بانکی بۆ نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆری هەرێم سازبکرێت، بەڵام تا ئەو کاتە حکومەتی هەرێم دەتوانێت لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەوێتە دانوستانەوە و میکانیزمێک لەو بارەوە دیاری بکەن، بۆ ئەوەی بڕیارەکە هەنگاو بە هەنگاو بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
2 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
2 hours لهمهوپێش



