“رێگری لە هەوڵێكی راکان جبوری دەکەین بۆ تێكدانی دیمۆگرافیای کەرکوک”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژە بەوەدەكات پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بە نیازە لەڕێگەی دەركردنی بڕیارێكەوە ئاوارە هاوردەكان وەك خەڵكی ڕەسەنی كەركوك بناسێنێت و بۆ هەمیشەیی لە كەركوك نیشتەجێیان بكات و دیمۆگرافیای پارێزگاکە تێكبدا، بۆ ڕێگری لەم هەوڵەی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوكیش نوسراوێكمان ئاراستەی وەزیری كۆچ و كۆچبەران كردووە بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەو نوسراوە.
د. ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك لەهەوڵی ئەوەدایە كە لەڕێگەی نوسراوەێكەوە سەرجەم ئاوارەكان و عەرەبە هاوردەكان بە خەڵكی ڕەسەنی كەركوك بناسێندرێن، بەلام ئەمە هەوڵێكە بۆ تێكدانی دیموگرافیای كەركوك و بە هەموو تواناوە لەدژی ئەم هەوڵەی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك دەوەستینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای نوسراوەكەی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بۆ ناساندنی عەرەبەهاوردەكان و ئاوارەكانی كەركوك، پەیوەندیمان بە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراقییەوە كردووە بۆ ئەوەی نوسراوێك ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكات بۆ هەڵوەشاندنەوە و پوچەڵكردنەوەی ئەو نوسراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی دوایین ئامار زیاد لە 92 هەزار و 640 ئاوارەی پاریزگاكانی خوارووی عێراق لە سنووری پارێزگای كەركوك نیشتەجێكراون، بەپێی نوسراوەكەی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، ئاوارەكانی ناو سەنتەری شار و قەزا و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەر، وەك خەڵكی رەسەنی كەركوك ھەژمار دەكرێن.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
3 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
3 hours لهمهوپێش



