دڵنیایی دەدرێت لە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی كاڵا و شەمەك لە بازاڕەكان

ناو بازاڕى شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاوشمەك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لە ئاستی مەترسیداردا نیە لەگەڵ گرتنەبەری رێكارەكانی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور داوامان لەبەغداد كردووە بەشێك لە ئەو گۆشتەی هاوردەی كردوە رەوانەی هەرێم بكات.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە كاتی بۆنە ئاینی و نەتەوەییەكاندا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێری بازرگانی شارەكانی هەرێم، زیاتر چاودێری بازاڕ و نرخی كاڵاوشمەكەكان دەكەین، كە لە ڕوی نرخ و كوالێتی و پاكوخاوێنی كاڵاكان لیژنەكانمان بەدواچوون لە بازاڕەكانی هەرێم دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژانە لەڕێگەیەی لیژنەی چاودێری بازرگانییەوە نرخەكانمان بەدەست دەگات، كە بەشێك لەو كاڵایانە بەهۆی زۆربوونی خواست و كەمی خستنەڕوو نرخەكەی بەرز دەبێتەوە، هەوەها بەشێكی دیكە لەو كاڵایانە لە شوێنی بەرهەمهێنانەكەی نرخەكانیان بەرز بوەتەوە، بەڵام بەگشتی ئێستا بەرزبونەوەی نرخ لە ئاستی مەترسیداردا نیە هاوكات یەكێكی دیكە لەو رێكارانەی بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور دەگیرێتەبەر، ئاسانكاری كرنە بۆ ئەو بازرگانانەی ئاژەڵی زیندوو هاوردە دەكەن بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی ئاژەڵ هاوردەبكەن و نرخی گۆشتی سور دابەزێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەرز بوونەوەی نرخی گۆشتی سوور چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانە رێگریكردنی ئێران لە هەناردەكردنی ئاژەڵی زیندوو، بەرزكردنەوەی باج لەسەر ئاژەڵی هەناردە كراو بۆ هەرێم لەلایەن توركیاوە، هەروەها بەرزبونەوەی نرخی گۆشتی سوورە لە كێڵگە و شوێنی بەرهەمهێنان، كە ئەوەش سێ هۆكاری سەرەكی بەرزبونەوەی نرخی گۆشتی سوورە لە بازاڕەكاندا.
More News
-
کەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دەکرێت بە 500 هەزار دینار
2 hours لهمهوپێش -
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دەکرێت بە 500 هەزار دینار
2 hours لهمهوپێش



