جەلال شێخ ناجی بەشداری لە 22ەمین خولی کۆنگرەی دیالۆکی مەنامە لە بەحرێن دەکات

0
21

SNN-

 جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، بەشداری لە کارەکانی خولی -22هەمین دیالۆکی مەنامە (IISS Manama Dialogue) کرد، کە لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرێن بەڕێوەدەچێت.

کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکی دەزگا هەواڵگرییەکان، وەزیرانی بەرگری و دەرەوە، و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان بەڕێوەدەچێت. لە چوارچێوەی کارەکانیدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسایشی ڕێڕەوە دەریاییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە سایبەرییەکان دەکرێت.

لە میانی بەشدارییەکەیدا، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی باڵای لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی وڵاتان ئەنجامدا. ئامانج لەم کۆبوونەوانە بەهێزکردنی هاریکارییە هەواڵگرییەکان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، و دۆزینەوەی میکانیزمی هاوبەش بووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە.

جەلال شێخ ناجی لە وتارێکدا لە ڕایگەیاند: بەهێزکردن و بەردەوامیی هاریکارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان لە نێوان وڵاتاندا، فاکتەرێکی بەهێز دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتان و ناوچەکەش. ئاماژەی بەوەش کرد کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەماهەنگیی بەردەوام هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییە ئەمنییەکاندا.

هەروەها ئاشکرای کرد کە دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێم و عێراق لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییە ئەمنییەکان، و بەرهەمی ئەم هەوڵانەش فاکتەرێکی بەهێز بوون بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان.

لە کۆتایی وتەکانیدا، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ڕوونی کردەوە کە دابینکردنی ئارامی و ئاسایش پرۆسەیەکی ورد و بەردەوامە و بێ هاوئاهەنگیی هەمەلایەنەی نێودەوڵەتی بەدی نایێت؛ بۆیە بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و پیشەییی هەمووانە کە پابەند بە بەها باڵاکان و بەرژەوەندییە گشتییەکانەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بکەین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this