وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر لێبڕینی 3٪ی خانەنشینی دەدات و وەڵامی ڕێبوار کەریم دەداتەوە

0
13

SNN-

بەپێی یاسای ژمارە (9)ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، لێبڕینی خانەنشینی بۆ هەر فەرمانبەرێک بریتییە لە 25٪، کە لەو ڕێژەیە حکومەت 15٪ی دەدات و 10٪ لەسەر فەرمانبەرەکەیە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی لێبڕینی 3٪ی خانەنشینیی فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەڵێت:بەپێی یاسای ژمارە (9)ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، لێبڕینی خانەنشینی بۆ هەر فەرمانبەرێک بریتییە لە 25٪، کە لەو ڕێژەیە حکومەت 15٪ی دەدات و 10٪ لەسەر فەرمانبەرەکەیە. لە ساڵانی ڕابردوودا و پێش جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (9)، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا کۆنەکە تەنها 7٪ی وەک لێبڕینی خانەنشینی لە فەرمانبەران دەبڕی. دوای ئەوەی بڕیاری جێبەجێکردنی یاساکە لە هەرێمی کوردستان درا و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیش ڕەزامەندیی نیشاندا، پێویست بوو ئەو جیاوازییەی پێشتر نەبڕدرابوو جێبەجێ بکرێت.

لە سەر ئەو بنەمایە، وەزارەتی دارایی ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکاتەوە:

بەو پێیەی هەموو خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێم سوودمەند دەبن لە یاساکە، پێویستە هەموو فەرمانبەران و خانەنشینان ئەو جیاوازییە کە بۆ ماوەی 10 ساڵ وەک قەرز هەژمار کرابوو بدەنەوە بە حکومەتی فیدراڵ، کە بریتییە لە 3٪.

لەسەر ئەم بابەتە، تیمێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ماوەی چەند مانگێک لە گفتوگۆدا بوون بۆ دیاریکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو لێبڕینی 3٪یە.

وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دوور و نزیک پەیوەندییان بەوەوە نییە کە ئەو پارەیەی لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە مانگانە لە تەمویلی مووچەی هەرێم بۆ ئەو 3٪یە بڕدراوە و بۆ هەر مانگێک زیاتر لە 26 ملیار دینارە؛ چونکە بەپێی یاسا بەرکارەکان، پێویست بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرایە بۆ سندوقی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق.

نەدەبووایە دکتۆر ڕێبوار ئۆباڵی ئەو کەمتەرخەمییەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم؛ ئەگەر مەبەستیانە دەتوانن سكاڵا لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ ببنە دادگا، نەک هەروەک کردوویانە بە پیشە هەمیشە هەرێمی کوردستان تاوانبار بکەن.

بۆ ئاگاداری جەنابی دکتۆر ڕێبوار، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕێکەوتی 2025/6/3 ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیی لەسەر ئەم بابەتە دابوو، کە دەبووایە بێ ئاگا نەبووایە لێی، نەک بەم شێوازە نیشانی بدات کە خەمخۆری مووچەخۆران و خانەنشینانە.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this