نوێترین لێدوانى ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم

دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق و لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: میدیاكانى عێراق
SNN
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ته‌یف سامى رایگه‌یاندووه، كۆمپانیا هه‌یه به‌ڵێنیداوه له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا هه‌ژمارى بانكى بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بكاته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق بوو له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا قسه‌كانى ئه‌و وه‌زیرى گواسته‌وه بۆ هاووڵاتیيان و وتى: “ته‌یف سامى وتى: دروستكردنى هه‌ژمارى بانكى و كارتى بانكى كێشه نییه، چونكه ئێمه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا هه‌یه كه به‌ڵێنیداوه له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا كارت بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بكاته‌وه ئه‌گه‌ر داتاكانیان به دروستى بگاته ده‌ستمان”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی وتیشى: “وه‌زیرى دارایی سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاماده نییه پاره‌ى مووچه‌ى مانگى ئازارى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بنێرێت تاوه‌كو هه‌ژمارى بانكیان بۆ نه‌كرێته‌وه”.
به وته‌ى جه‌مال كۆچه‌ر، له‌باره‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، بۆچى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان نه‌ناردووه؟ ته‌یف سامى وتویهتى: “هه‌ر وه‌زاره‌تێك داتاكانى ته‌واو بێت مووچه‌كه‌ى نێردراوه، هه‌ر وه‌زاره‌تێك داتاكانى به دروستى نه‌ناردبێت پاره‌ى بۆ نه‌نێردراوه”.
به وته‌ى ئاریان تاوگۆزى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه، “وه‌زیرى دارایی عێراق وتویهتى: بە ملیاران دینار مانگانە هەرێم داهاتی ناوخۆی هەیە و نەوه‌ك ناگاتەوە بهدەستى ئێمە، بەڵکو هیچ زانیاریەکمان نییە له‌سه‌رى”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى ئازار، كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
39 mins لهمهوپێش -
فەرمانبەرێکی دهۆک: لەبەر دەزگا ئەمنییەکان دهۆکم جێهێشت
55 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
39 mins لهمهوپێش -
فەرمانبەرێکی دهۆک: لەبەر دەزگا ئەمنییەکان دهۆکم جێهێشت
55 mins لهمهوپێش



