
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى رایگه‌یاند، ئێمه لیستى مووچه‌مان به ته‌واوه‌تى ناردووه، به‌ڵام به‌غدا پاره‌ى نه‌ناردووه، ده‌شڵێت: “ئه‌و كورتهێنانه‌ى هه‌یه له‌تواناى حكومه‌تى هه‌رێمدا نییه پڕى بكاته‌وه”.
ئه‌مشه‌و هه‌ینى 15ى ئازار، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى باسى هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى كرد و رایگه‌یاند، “ئه‌و كورتهێنانه‌ى كه هه‌یه له پاره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌دا هێنده زۆره كه له پڕكردنه‌وه‌ى له تواناى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا نییه، بۆیه مووچه دابه‌شناكه‌ین”.
وتیشى: “ئێمه لیستى مووچه‌مان ناردووه، به‌ڵام به‌غدا ئاماده نییه پاره‌ى ته‌واوه‌تیمان بۆ بنێرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكرد، “پارەی وارسی شەهیدان و ئەنفال و سەرۆکایەتی هەرێم و هێزە سەربازییەکانیان نەناردووە، به‌كۆى گشتى 374 ملیار دیناریان بۆ نه‌ناردووین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دابه‌شكردنى مووچه كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌شده‌كات، ده‌یكاته دوو چین كه له هێزى ئه‌منى و مووچه‌خۆرى مه‌ده‌نى پێكهاتووه، له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆده‌نگ بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته شتێكى زۆر زۆر خراپه، چى له‌و 307 هه‌زار هێزه ئه‌منییه بكه‌ین كه پاره‌ى مووچه‌یان نه‌نێردراوه؟! كێ ئه‌توانێت له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڵێت: با مووچه‌كه‌یان دابهشنهكهین”؟!
به وته‌ى ئاوات شێخ جه‌ناب، “چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه له واقیعدا زۆر زۆر سه‌خته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ركات پێویستبكات ئه‌و ئاماده‌یه بچێته به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پرسى مووچه”.
نوێده‌كرێته‌وه….
More News
-
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
24 mins لهمهوپێش -
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
1 hour لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
2 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرابوو
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
24 mins لهمهوپێش -
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
1 hour لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
2 hours لهمهوپێش



