
SNN-
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، برنج و شەکر و پاقلەمەنی نوێ گەیشتووە و ئەمساڵیش لە بری هەشت، نۆ بەشەخۆراک دابەش دەکرێت.
لەما موسەوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی کەرەستە خۆراکییەکان لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، کە کارمەندانی کۆمپانیاکە دەستیان بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەم کردووە، کە بە تەواوی ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان دەگرێتەوە، لەوانە برنج، شەکر، زەیت، دۆشاو، پاقلەمەنی و ئارد.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە وەزارەت بڕیاری داوە ئەمساڵ نۆ بەشەخۆراکی تەواو دابین بکات، لە جیاتی هەشت بەشەخۆراکی ساڵانی پێشوو، بە مەبەستی زیادکردنی پشتگیری خۆراکی بۆ خێزانەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک.
بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە وتیشی، کە شەش کەشتی بە بڕێکی زۆر لە برنج و شەکر و پاقلەمەنی گەیشتوونەتە بەندەرەکانی عەقەبەی ئوردن و لاذقیەی سوریا، کە بڕیارە بارەکانیان دابگیرێن و بەشێکیان بۆ بەشەخۆراکییەکان تەرخان بکرێت و بڕی زیادەشیان هەڵبگیرێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی دابینکردنی خۆراک.
ئاشکراشی کرد، کە کێشەکانی کەمیی دۆشاو چارەسەر کراون و کۆگایەکی گەورە لەم ماددەیە دابین کراوە.
لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە، تیمە چاودێرییەکانی وەزارەت بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی دۆشاو دەکەن، بۆ ڕێگریکردن لەوەی بریکارەکان ئەم ماددەیە بفرۆشن یان بە شێوەیەکی دیکە مامەڵەی پێوە بکەن؛ چونکە ئەمە پێشێلکارییە و دەکرێت ببێتە هۆی لێپرسینەوەی یاسایی.
More News
-
لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستپێدەکات
4 mins لهمهوپێش -
بەشەخۆراک زیاد دەکرێت
1 hour لهمهوپێش -
جەلال شێخ ناجی بەشداری لە 22ەمین خولی کۆنگرەی دیالۆکی مەنامە لە بەحرێن دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستپێدەکات
4 mins لهمهوپێش -
بەشەخۆراک زیاد دەکرێت
1 hour لهمهوپێش



