به‌وێنه: ته‌رمى عادل تۆفیق وه‌رزشكارى دێرین له وڵاتى ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته سلێمانی و بەخاک سپێردرا

عادل تۆفیق
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د-SNNsport
به ئاماده‌بوونى زۆرێك له به‌رپرسان و هاوڕێیان و كه‌س و كارى ناوبراو ته‌رمى وه‌رزشكارێكى دێرین عادل تۆفیق له وڵاتى ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شارى سلێمانى و له مه‌ڕاسیمێكدا به خاك سپێدرا.
ناوبراو ژیانى وه‌رزشی له شارى سلێمانى له تیپه‌كانى نه‌وجه‌وان و ئاوێسه‌ر و چوارباخ ده‌ست پێكردووه و دواتر بۆ یانه‌كانى لاوان و پێشكه‌وتووانى چوارباخ و سلێمانى و ئاشتى یاری كردووه، هه‌روه‌ها یاریزانێكى ئاست به‌رز و به‌هێزى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سلێمانى بووه، ساڵى 1994 بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارى ماڕاسۆنى سلێمانى كردووه و پله‌ى یه‌كه‌مى به ده‌ستهێناوه.
عادل تۆفیق وه‌رزشكارى دێرینى شارى سلێمانى دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له 20ساڵه هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و ئه‌وروپا جێهێشتووه به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد و له مه‌ڕاسیمێكدا له گردى سه‌یوان لە سلێمانی به خاك سپێدرا.





More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



