مسته‌فا كازمى لیژنه‌یه‌ك بۆ لێپێچینه‌وه له پارێزگاره‌كان پێكده‌هێنێت

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نوسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمى تیمێكى پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون بۆ كارى سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان، ئاشكراشى كرد: تیمه‌كه لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران ده‌كات.
نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كاره‌كانى ئه‌و تیمه‌ى كه پێكهێناوه و چۆنیه‌تى كاركردنى ئاشكرایكردووه، “كاره‌كانى تیمه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به پێداچوونه‌وه و لێپێچینه‌وه به كارى پارێزگاره‌كانى عێراق، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌دواداچوونكردن بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان”.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، ” تیمه‌كه له‌لایه‌ن عوسمان غانمى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ لیژنه تایبهتمهندهكانى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌ندیكا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌ته لۆكاڵییه‌كان له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتێكى پڕ زانیارى بۆ مسته‌فا كازمى ئاماده بكه‌ن له‌باره‌ى پارێزگاره‌كانى عێراق”.
بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى له‌وشێوه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دواى ئه‌وه هات كه، “مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌ڵێنى به خۆپیشانده‌ران و و شه‌قامى عێراقى دا له كاتى پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌یدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بكاته پێشینه‌ى كاره‌كانى”.
له چه‌ند مانگى رابردوودا زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان سه‌رتاسه‌رى عێراقى گرته‌وه، ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگ به‌رده‌وامبوون، له ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانیش چه‌ندین خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



