“ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه دابه‌شنه‌كرێت مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى راده‌گه‌یه‌نین”

نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى |. فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌شێك له پزیشكانى نیشته‌جێ له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین مانگرتنیان له ده‌وام راگه‌یاند، سه‌رۆكى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستییش ده‌ڵێت: “دۆخى ده‌روونى كارمه‌ندانى ته‌ندروستی زۆر خراپه و له جه‌نگى راسته‌وخۆداین”، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه دابه‌شنه‌كرێت مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى راده‌گه‌یه‌نین”.
هاوژین عوسمان، سه‌رۆكى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به (SNN) ى راگه‌یاند: “به‌یانى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له پزیشكانى نیشته‌جێ ده‌وامیان جێهشتووه و مانیان گرتووه له به‌رامبه‌ر پێنه‌دانى مووچه”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه دابه‌شنه‌كات ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى بڕیارى مانگرتنى گشتى ده‌ده‌ین، چونكه دۆخى ته‌ندروستى زۆر زۆ خراپه و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له دۆخێكى ده‌روونى خراپدان، ئه‌گه‌ر مووچهكانیشان دابه‌شنه‌كرێت دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت”.
سه‌رۆكى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ته‌نیا له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا 25 كارمه‌ندى ته‌ندروستى و شۆفێرى ئه‌مبوڵانس و پزیشك تووشى كۆرۆنا بوون له سلێمانى، چونكه ئێمه له جه‌نگێكى راسته‌وخۆداین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “سبه‌ى سه‌ندیكاكانى ته‌ندروستى كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى بابه‌تى مانگرتن و مووچه بكه‌ین”.
رۆژى 3ى حوزه‌یرانى، پزیشکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: “وەک ئاگادارن لە دوای زیاد لە 50 رۆژ دواکەوتن و پاش وەرگرتنی مووچەی مانگی كانونى دووه‌مى 2020، سەرەڕای دواکەوتنی مووچەی چوار مانگمان لەبەر بەرژەوەندی هاونیشتمانیان و پاراستنی تەندروستیان بڕیارماندا بە بەردەوامی دان بە دەوامی فەرمیمان لە بەرواری 6 ئایار، تەوە بۆ ماوەی مانگێک و لەئێستاشدا و پاش نزیکبوونەوە لە کۆتایی ئەو ماوەی دیاری کرابوو وەک پزیشکان رایدەگەیەنین کە لە ئەگەری وەرنەگرتنی مووچەی مانگی شوبات، پێش تەواو بوونی ماوەی ئەو مانگەی دیاریکرابوو ئەوا لە ( رۆژی شەممە بەرواری 6ى حوزه‌یران، کاتژمێر 8:00ی بەیانی ) تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەکانەوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیاندا چۆڵدەکەین و بەرپرسیارییەتی روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراو و مەترسییەک لە پاش چۆڵکردنی شوێنەکان لەسەر ئەستۆ و بەرپرسیارییەتی حکومەت دەبێت کە ئامادە نییە سەرەڕای بەردەستبوونی نەختینە پارەی پێویست مووچە دابەش بکات”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



