
کۆرۆنا ئیسپانیا
SNN
وڵاتانی ئەندام لە گروپی جی 20، رێککەوتن لەسەر تەرخانکردنی بڕی 21 ملیار دۆلار بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وەزیرانی کار لە گروپی جی 20 سەرلەبەیانی ئەمڕۆلە کۆبوونەوەیەکیاندا کە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو، باسیان لەوەشکرد، ئەو 21 ملیار دۆلارەی کە تەرخاندەکرێت، بۆ شیکارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروستکردنی پێکوتە و تویژینەوە و گەشەسەندنی زانستی پزیشکی خەرج دەکرێت.
سعودیە کە لە ئێستادا سەرکردایەتی کۆبوونەوەکانی گروپی 20 دەکات، 500 ملیۆن دۆلاری بۆ بەڕەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تەرخانکرد، جگە لەوەش 200 ملیۆن دۆلار بۆ چەند رێکخراو و پرۆگرامێکی تەندروستی لە جیهاندا تەرخاندەکات.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیرانی کار، رایانگەیاند، کاردەکەن بۆ ئاسایی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە چین بڵاوبووەوە، ئێستا بە نزیکەیی لە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و زیاتر لە شەش ملیۆن و 680 هەزار کەس تووشی بوون، هاوکات هەزار کەس تووشی بوون، هاوکات زیاتر لە 391 هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



