
یانەی چێڵسی
SNN Sport
یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزیی له به‌یاننامه‌یەكیدا رایگەیاند كه خولی نایابی بۆ پێشڕكێی تۆپی پێی خانمان به‌خشییه یانه‌ی چێڵسی پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌رزه‌كه به هۆی به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی كورۆنا له هه‌موو جیهاندا .
لە به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتیه‌كه هاتووە ” ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی یه‌كێتیه‌كه گه‌یشته بڕیارێك به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رباره‌ی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان بۆ وه‌رزی 2019-2020 و خولی به‌شی دووه‌م ، له سه‌ر بنه‌مای تێكڕای خاڵه‌كان بۆ هه‌ر یارییه‌ك ، به‌مه‌رجی دیاریكردنی دابه‌زین سه‌ركه‌وتن له سه‌ر تۆماری ئاستی وه‌رزشی “.
هه‌روه‌ها وتی ” له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی یه‌كێتیه‌كه بریاری به‌خشینی نازناوی خولی نایاب بۆ یانه‌ی چێڵسی دووپات ده‌كاته‌وه و به‌خشینی نازناوی به‌شی دووه‌م بۆ وه‌رزی 2019-2020 به خانمانی ئەستۆن ڤیلا “.
بریاری به‌خشینی نازناوه‌كه له سه‌ر تێكڕای خاڵهكانە بۆ هه‌موو یارییه‌ك وه‌كو گورزێكی كوشنده‌یه بۆ مانچسته‌ر سیتی كه یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه بوو به جیاوازی یه‌ك خاڵ له چێڵسی كه یارییه‌كی كه‌متری له چێڵسی كردبوو له كاتی وه‌ستانی چالاكی وه‌رزشی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاری رابردوودا.
هەروەها هه‌ردوو تیپ سه‌ركه‌وتن بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ خانمان له وه‌رزی داهاتوودا .
تیپی لیڤه‌رپوڵ خاوه‌نی ریزبه‌ندی كۆتایی خولی به‌شی دووه‌م داده‌نرێت له وه‌رزی داهاتوو سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی تیپی پیاوانی نزیكه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پریمه‌ر لیگ بۆ یه‌كه‌مین جار له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا .
به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتیه‌كه وتیشی “كه دابه‌زین و سه‌ركه‌وتن له نێوان هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی خولی به‌شی دووه‌م و سێیەم نابێت له‌م وه‌رزدا .
سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتی جامی یه‌كێتی ئینگلیزیی بۆ تۆپی پێی خانمان كه له گه‌ڕی هه‌شته‌مه‌وه وه‌ستاوه ، یه‌كێتیه‌كه وتی”دەربارهی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌كه له كاتێكی داهاتوو له مانگی حوزەیراندا .
یه‌كێتیه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یانه‌كان و سه‌رجه‌م لایانه‌كان كار ده‌كات له سه‌ر رێكخستنی ئه‌نجامدانی وه‌رزی داهاتوو و راگه‌یاندنی واده و رێكاره‌كانی له‌م نزیكاندا .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



