
Reuters
SNN
ئەمڕۆ وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی دەرەوەی رێکخراوەکە بە رابەرایەتی ڕووسیا، سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و جێگیرکردنی نرخی ئەو سامانە سرووشتییە لە بازاڕەکانی جیهاندا، هاوکات وڵاتان داوایان لە عێراق و نایجریا کرد زیاتر پابەندبن بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.
وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (کە بە ئۆپیک پڵەس ناویان دەبرێت)، رێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە نێوان هەردوو مانگی ئایار و تەمووزدا، ئەوەش لەپێناو بەرزکردنەوەی برخی نەوت کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە میدیاکانیان وتووە، ڕووسیا و سعودیە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە لە مانگی تەمووزیشدا بەرهەمهێنانی نەوت کەمتر بکرێتەوە، لەکاتێکدا ریاز پێی وایە کە پێویستە تا ئابی داهاتوو وڵاتان بەردەوامبن لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



