بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان: هیچ بارە چەکێک لای ئێمەوە نەچووەتە دیوی ئێران

ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئێران
SNN
بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان، بە توندی تۆمەتەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانیی رەتدەكاتەوە بەوەی رێگەی بە تێپەڕاندنی چەکی ئەمریکی دابێت بۆ ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایار، بەرپرسێکی باڵای ئەمنی کورد بە رۆژنامەی “الشرق الاوسط” راگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە رێگە بە تێپەڕاندنی باری چەک یان كەرەستەی قاچاغی دیکە نادەن بۆ ناو ئێران، بەو پێیەی ئەمە پێش هەموو شتێک مەترسی لەسەر ئاسایشی دروست دەكات، هەروەك نایانەوێت لەگەڵ ئێران تووشی ململانێ بن.
هاوکات ئەو بەرپرسە پرۆسەی قاچاغچێتی بەدوور نەزانیوە کە لەلایەن گروپەکانی بازرگانیکردن بە چەکەوە دوور لە چاوی دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەنجام دەدرێن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ سێشەممە 18ی ئایار، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “گرووپە تیرۆریستییەکان” لە باکوری عێراق هەوڵیانداوە بارێکی سەربازیی گەورە لە سنوری پارێزگای کوردستانی ئێرانەوە بە قاچاغ ببەن.
سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە،هێزە ئەمنییەکان توانیويانە ئەو جموجۆڵە دەستنیشان بکەن و دەست بەسەر هەموو ئەو چەک و تەقەمەنیەدا بگرن.
More News
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
3 hours لهمهوپێش


