فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی بە ئەمریکا دەدات

ئەمریکا و ئێران
SNN
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە دووبارە هەڵەی ستراتیژی و هەڵەی لێکدانەوە نەکەن و دەڵێت: دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایار، عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بزانن کە ئێرانی ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی لە جاران ئامادەتر و بەهێزترن و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە”.
ئاماژە بەوەدەکات، لەهەر هێرشێکدا وەڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوە و بەهێز و بەرفراوانیان دەبێت بۆ هەر دەستدرێژی و هێرشێکی نوێی دوژمنان بۆ سەر خاکی وڵات و گەلەکەمان”.
جەختدەکاتەوە، دوژمنانی ئەمریکی و زایۆنیستی چەندین جار گەلی ئێران و هێزە چەکدارە بەتواناکانیان تاقیکردووەتەوە.
روونیکردووەتەوە، لە گۆڕەپانی کرداردا هێز و توانای خۆیان بە دوژمنان نیشان دەدەن.
هەروەک وتوویەتی: “ئەگەر هەڵەیەکی دیکە لەلایەن دوژمنەکانمانەوە ڕووبدات، ئەوا بە هێز و توانایەکی زۆر زیاتر لە جەنگی سەپێنراوی ڕەمەزان ڕووبەڕوویان دەبینەوە، بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە مافەکانی گەلی ئێران دەکەین و دەستی هەر دەستدرێژیکارێک دەبڕین”.
More News
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
57 mins لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
1 hour لهمهوپێش -
قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی
23 hours لهمهوپێش -
دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران
June 18, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
57 mins لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
1 hour لهمهوپێش -
قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی
23 hours لهمهوپێش



