ئێران فشارەکانی لەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق زیاتر کردووە

0
40

SNN

ئێران فشارەکانی لەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی نەیاری  ئێران كە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقە، چڕتركردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئایارا، رۆژنامەی “العربي الجدید” لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،  تاران داوای لە بەغدادكردووە ئەم گروپانە بە تەواوی لە خاکی عێراق دووربخاتەوە، رێککەوتنی ئەمنی ساڵی 2023ی نێوان هەردوولاش بەلای ئێرانەوە بە هەڵوەشاوە دەزانێت، هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی كردووە دژی کەمپ و پێگەکانی ئەو هێزانە.

ئاماژەی بەوەکردووە، بە وتەی بەرپرسێکی عێراقی لە بەغدا و سیاسەتمەدارێکی دیاری کورد لە هەولێر، زیاد لە بەرپرسێکی باڵای ئێران پەیامیان بە عێراق گەیاندووەو ئاماژە بە پێداچوونەوە بە رێککەوتنە ئەمنییەکان دەكەن، بەهۆی ئەوەی سوودی ئەمنی نییە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەرپرسێکی عێراقی لە راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاندووە، ئێرانییەکان ئەو رێککەوتنە بە نەگونجاو دەزانن، دوای پێشهاتەكانی ئەم دواییە داوای رێككەوتنێكی نوێ دەکەن.

جەختیکردووەتەوە، ئێرانییەكان داوای چۆڵکردنی تەواوەتی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەن لە تەواوی خاکی عێراق، هاوشێوەی ئەوەی لەگەڵ رێکخراوی موجاهدینی خەلق ڕوویدا، كە لە ساڵی 2012 حکومەتی نوری مالیکی هەزاران ئەندامی دەرکردن.

هاوكات سیاسەتمەدارێکی کورد و ئەندامێکی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستانی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، سەردانەکەی ئەم دواییەی جەنەڕاڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس بۆ بەغداد، داوایەکی راستەوخۆی لە عێراق لەخۆگرتبوو بۆ دەرکردنی گروپە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە تەواوى عێراق، بەو پێیەی تاران تەنها دوورخستنەوەیان لە سنورەکان قبوڵناكات.

قائانی داوای رادەستکردنەوەی ژمارەیەك ناوی دیاریكراویشی كردووە كە لە ریزی یەكەمی سەركردەكانی ئەو هێزانەن، كە ئێران تۆمەتباریان دەكات بە لایەنگریكردنی ئەمریکا لە کاتی شەڕدا.

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە ئەگەری رادەستکردنی هەر كەسایەتیەكی ئەو هێزانەی بە ئێران رەتکردەوە، ئەمەش بەهۆی رەچاوکردنی پرسی نەتەوەیی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەروەها رەچاوکردنی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەمریکی، بەڵام ئەو داواکارییەکانی ئێرانی بەوە لێكداتەوە كە رێککەوتننامەی ئابی 2023 كۆتایی هاتووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this