وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت

SNN –
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی، ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هۆکارەکە تەنیا بۆ ڕاسپاردە و ڕێوشوێنی ئەمنی دەگەڕێتەوە.
عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد، ڕابەری نوێ بە تەواوی چاودێری بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات دەکات، بەڵام بەهۆی ڕەوشی ئەمنی ئێستا و لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییە پەیوەندیدارەکان، پێویستە لەم قۆناغەدا بە شێوەی گشتی لە میدیاکاندا دەرنەکەوێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونیشی کردەوە: “کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ ڕابەری باڵا بەردەوامن؛ ڕێنمایی و فەرمانەکانی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەگەنە دامەزراوەکانی دەوڵەت و لە سەرجەم دۆسیە جیاوازەکاندا سەرپەرشتی کاروباری وڵات دەکات.”
لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش، عێراقچی پەیامێکی ئاراستەی واشنتن کرد و ڕایگەیاند، پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران لەسەر ئەو بنەمایە دابڕێژێتەوە کە تاران وڵاتێکی بەهێزە لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدا دێن، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە موجتەبا خامنەیی لە سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران لە مانگی شوباتی ڕابردوودا تووشی پێکانێکی سەخت بووبێت، بەڵام بەرپرسانی تاران بە توندی ئەو بانگەشانە ڕەت دەکەنەوە و جەخت لە تەندروستی جێگیری ئەو دەکەنەوە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
39 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
39 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


