SNN-
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پلانێکی گەورە بۆ دزینی زیاتر لە یەک ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە دوو بانکی حکومیی وڵاتەکە پووچەڵکرایەوە و سێ تۆمەتباریش دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، تۆڕێکی فراوان کەست و کاریان بۆ دزینی بڕی یەک ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە نێو دوو بانکی حکومیدا کردبوو، بەڵام پێش جێبەجێکردنی پلانەکەیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شکست بە هەوڵەکەیان هێنرا.
تۆمەتبارەکان چۆن کاریان کردووە؟
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی دەستپاکی، ئەندامانی ئەم تۆڕە هۆکاری جۆراوجۆریان بۆ بردنی ئەو پارە زەبەلاحە بەکارهێناوە، لەوانە:
هەوڵی تێپەڕاندنی حەوت چەکی بانکیی ساختە.
بەکارهێنانی گرێبەستێکی فرۆشتنی ساختە بە بەهای 612 ملیار دینار.
سێ ئەندامی تۆڕەکە دەستگیرکران
لەبارەی ڕێکارە یاسایی و ئەمنییەکانەوە، دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا سێ کەس لە ئەندامانی ئەو تۆڕە فراوانە دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە کراونەتەوە، گەڕان و بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکەی دۆسیەکە بەردەوامە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



