موجتەبا خامنەیی هۆشداری دەداتە پەرلەمانتاران: دوژمنان دەیانەوێت دووبەرەکی ناوخۆیی دروست بکەن

SNN-
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کردنەوەی یەکەمین خولی پەرلەمان و دەستپێکی سێیەمین ساڵی کارکردنی خولی دوازدەیەم، چەند پەیام و هۆشدارییەکی گرنگی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کرد.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند دوای شکستی سەربازی و گەمارۆی ئابووری، ئێستا پلانی دوژمنان تێکدانی یەکڕیزی و دروستکردنی دووبەرەکی کۆمەڵایەتییە لە ناوخۆی ئێراندا.
چارەسەری قەیرانەکان
داوای لە پەرلەمان و محەمەد باقر قاڵیباف (سەرۆکی پەرلەمان) کرد کە هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ حکومەت و دەسەڵاتی دادوەریدا هەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانە ئابوورییەکاندا.
دروشم و ئەرکی نوێ
جەختی لە چەسپاندنی دروشمی “ئابووریی خۆڕاگری لە سێبەری یەکڕیزیی نیشتمانیدا” کردەوە و داوای کەمکردنەوەی هەڵئاوسان و بووژاندنەوەی بەرهەمهێنانی کرد.
قەرەبووکردنەوەی وێرانکارییەکان
ئاماژەی بە تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر “سێیەمین بەرگریی پیرۆز” کرد و داوای تەرخانکردنی هەوڵەکانی کرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی وێرانکارییەکانی هەردوو “جەنگی سەپێنراوی دووەم و سێیەم”.
لە کۆتاییدا، موجتەبا خامنەیی داوای لە سەرجەم بەرپرسان کرد کە ڕێنماییەکانی (عەلی خامنەیی) بکەنە بنەمای سەرەکی بۆ کارەکانیان لە پێناو گەڕاندنەوەی هیوا بۆ پاشەڕۆژی وڵات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



