عێراق بەبێ ناوهێنانی ئێران سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکانی سەر کوەیت دەکات

ئاڵای کوەیت و عێراق
SNN-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، سەرکۆنەی کردنە ئامانجی خاکی کوێتی بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد، بەبێ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەغدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە دەکرێنە سەر کوێت و جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی سەرجەم ئەو کارانە دەکاتەوە کە دەبنە هۆی هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکە. هاوکات وەزارەتەکە داوای دانبەخۆداگرتن و دوورکەوتنەوە لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکانی کردووە و ڕایگەیاندووە کە پێویستە پەنا بۆ گفتوگۆ و ڕێگەی دیپلۆماسی ببرێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
ئەم هەڵوێستەی بەغدا دوای ئەوە دێت کە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی کوەیت بە توندی سەرکۆنەی هێرشێکی موشەکی و درۆنی کرد کە لەلایەن ئێرانەوە کرابووە سەر وڵاتەکەی و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی وڵاتەکەی ناوبردبوو.
شایەنی باسە سوپای کوەیت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە سیستمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان توانیویەتی بەرپەرچی هێرشێکی موشەکی و درۆنی ئێرانی بداتەوە و داوای لە هاووڵاتییانی کرد پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەکان بن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


