ئەمریکا و ئێران لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیک دەبنەوە و گەرووی هورمز مەرجی سەرەکییە

NEW YORK, NEW YORK - SEPTEMBER 11: Republican vice presidential nominee, U.S. Senator J.D. Vance (R-OH) visits "The Story with Martha MacCallum" at Fox News Channel Studios on September 11, 2024 in New York City. (Photo by Dia Dipasupil/Getty Images)
SNN-
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی هێشتا نەگەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئێران، بەڵام هەردوولا لە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن نزیکن. هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاش جەخت لە نەهێشتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی تاران و مسۆگەرکردنی کراوەیی گەرووی هورمز دەکاتەوە وەک هێڵی سوور بۆ هەر ڕێککەوتنێک.
ڤانس لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کرد، قورسە دیاری بکرێت کەی و ئایا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئیمزا لەسەر چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە دەکات لەگەڵ تاران یاخود نا، بەڵام جەختیشیکردەوە کە ئەمەریکا لە پێگەیەکدایە دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێگری لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکات. لە لایەکی دیکەوە ترەمپ بە تۆڕی “فۆکس نیوز”ی ڕاگەیاندووە، پێی باشە بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام سەرجەم بژاردەکانیش لەبەردەستدان.
لەبارەی مەرجەکانی واشنتنەوە، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی پابەندە بە هێڵە سوورەکانەوە لە دانوستانەکانیدا، بەتایبەت ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی و هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی.
وتیشی: “ترەمپ ڕێککەوتنێکی خراپ ناکات”. لە بەرامبەردا کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ تاران هیچ داواکارییەک قبوڵ ناکات کە دژی بەرژەوەندییەکانی بێت، ئەوەشی بۆ ئێران گرنگە پەیامە فەرمییەکانی ئەمەریکایە نەک تەنها لێدوانەکان.
بەپێی زانیارییەکان، پڕۆژەی ڕێککەوتنەکە ئاگربەستی نێوان هەردوولا بۆ ماوەی 60 ڕۆژ درێژ دەکاتەوە و ڕێگە بە دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی دەریایی دەکات، لە کاتێکدا دانوستانکاران تاوتوێی پرسە ئاڵۆزەکانی وەک بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکەن. ئەگەر ڕێککەوتنەکە لەلایەن بڕیاربەدەستانی هەردوو وڵاتەوە پەسەند بکرێت، دەبێتە گەورەترین هەنگاو بەرەو ئاشتی لە دوای سەرهەڵدانی ململانێ چەکدارییەکانی 28ی شوباتەوە.
هەروەها ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە هاتوچۆی ئازادانە لە گەرووی هورمز دەدات، ئەمەریکاش پابەند دەکات بە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران و لابردنی بەشێک لە سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە. ئاژانسی تەسنیمی ئێرانیش لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە کە هێشتا دەقی لێکتێگەیشتنەکە پەسەندکردنی کۆتایی بۆ نەکراوە.
لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانیشدا، پاکستان کە ڕۆڵی نێوەندگیر دەبینێت ڕایگەیاندووە، ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان ڕۆژی هەینی لە واشنتۆن لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە. واشنتن داوا دەکات ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، لە بەرامبەریشدا تاران کە پێداگرە لەسەر ئاشتیانەبوونی بەرنامەکەی، داوای هەڵگرتنی سزاکان، ئازادکردنی پارە سڕکراوەکانی لە دەرەوە و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


