
تۆم باراک
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی بۆ سووریا بەشێوەی فەرمی کۆتایی دێت، بەڵام هێشتا وەک کەسی سەرەکیی ئیدارەی ترەمپ دەمێنێتەوە بۆ کاروباری سووریا و عێراق.
ئەمڕۆ شەممە، 30ی ئایار، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، “باڵیۆز تۆم باراک رۆڵێکی بێهاوتای گێڕاوە وەک نێردەی تایبەتی ئێمە بۆ سووریا. لەکاتێکدا ئەو پۆستە کۆتایی دێت، ئەو بەردەوام دەبێت لە گێڕانی رۆڵێکی سەرەکی بۆ ئیدارەی ترهمپ لە سووریا و لە عێراق.”
ئاماژەی بەوەکردووە،”شارەزایی، پەیوەندییەکان و تێگەیشتنی ئەو بۆ ئەجێندای ‘ئەمریکا لە پێشەنگ’ بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بە نوێنەرایەتیی وڵاتە مەزنەکەمان.”
بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەپێی راسپاردەی پێشوو، ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا تاوەکو کۆتایی مانگی ئایاری 2026 بوو، “باڵیۆز تۆم باراک رۆڵێکی گەورەی بینیوە وەک باڵیۆزی تایبەتی ئێمە بۆ سووریا.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


