لە هەڵەبجە لەیەكەم ڕۆژی جەژنەوە تا ئەمڕۆ 610 سەر ئاژەڵ لە كوشتارگەی هەڵەبجە سەر بڕاون هەزار كیلۆ گۆشتیش ڕەتكراوەتەوە

0
43

عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی ڤێرتەرنەری پاریزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لەیەكەم ڕۆژی جەژنەوە تا ئەمڕۆ كە چوارەم ڕۆژی جەژنە، پرۆسەی قوربانیكردن بەردەوامی هەیە و تا ئێستا 610 سەر ئاژەڵ سەر بڕاون، هاوكات هەزار كیلۆگۆشتیش ڕەتكراوەتەوە كە شیاوی بەكار هێنان نەبووە.

دڵنیا فاروق، بەڕێوەبەری گشتی ڤێرتەرنەری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دوو كوشتارگە بوونیان هەیە، یەكێكیان لەسەنتەری هەڵەبجەیە و ئەوی دیكەشیان لە قەزای خورماڵە، لە یەكەم ڕۆژی جەژنیشەوە تا ئەمڕۆ 610 سەر ئاژەڵ لەو دوو كوشتارگەیە سەر بڕاون كە 546 سەریان بۆ قوربانیكردن بوون و ئەوانی دیكەش بۆ چێشتخانە و خواردنگەكانی سنوری پپارێزگای هەڵەبجە سەربڕدراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئەو 610 سەر ئاژەڵەی كەسەر بڕردراون، 434 سەریان ئاژەڵی بچوك بوون و هاوكات 112 سەر ئاژەڵی گەورەش سەربڕرداون، كە نرخی سەر بڕینی ئاژەڵ لە كوشتارگە بۆ ئاژەڵی بچوك لە نێوان 10 بۆ 15 هەزار و بۆ ئاژەڵی گەورەش لە نێوان 50 بۆ 65 هەزار دیناردایە.

بەڕێوەبەری گشتی ڤێرتەرنەری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە هەردوو كوشتارگاكەی سنوری هەڵەبجە هەشت پزیشك و 25 كارمەند سەرپەرشتی كوشتارگاكان دەكەن، هاوكات لەیەكەم ڕۆژی جەژنیشەوە تا ئەمرۆ هەزار كیلۆگۆشت رەتكراوەتەوە كە بۆ بەكارهێنان شیاو نەبووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this