عالیە نوسەیف: سەرۆکوەزیران شەڕێکی کراوەی دژی گەندەڵی راگەیاندووە

SNN-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت، عێراق لەبەردەم قۆناغێکی نوێی پاککردنەوەی دامەزراوەکاندایە.
عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەی وردبینیکردنی گرێبەستە حکومییەکان و پێکهێنانی “ئەنجومەنی سیادی بۆ دەستپاکی” لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانەوە، وەک ڕاگەیاندنی جەنگێکی ڕاستەوخۆ و کراوە وایە دژی گەندەکاران.
نوسەیف جەختی لەوەش کردەوە، کە ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی گەڕانەوەی ملیۆنان دۆلار لەو سامانە گشتییەی تاڵان کراوە. وتیشی: “چاوەڕوانین دۆسیە گەورەکانی پەیوەست بە گرێبەستە حکومییەکان، موڵک و ماڵی دەوڵەت و کەرتی وەبەرهێنان هەڵبدرێنەوە و چاکسازی ڕیشەیی لە دامەزراوەکاندا بکرێت.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


