هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا کرا

0
84

SNN

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەراورد بە مانگەکانی پێشوو دواکەوتووە و نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمی مووچەوە بووە و ئەم مانگە بەغدا پارەی کەمی ناردووە هەر بۆیە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دواکەوتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایار، بەڕێوەبەری ژمێرکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێر ئاشکرایکردووە، وردبینی لە گەنجینەکان تەواو بووە بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، دوای تەواوبوونی وردبینی چەکیان پێدەدرێت و دواتر مووچەکە دابەشدەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی مووچەی مانگی ئایار کێشەی کورتهێنانی هەبوو کە نزیکەی 80 ملیار قەرز کرا بۆ دابەشکردنی، هەر بۆیە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دواکەوتووە.

سەبارەت بە کاتی دابەشکردنەکەی وتوویەتی “بۆ ئەوەی بانکەکان پارەی بۆ بێت کاتی پێویستە، هەر بۆیە لەم هەفتەدا بەشێک لە مامۆستایانی گرێبەست مووچەکەیان وەردەگرن و بەشێکی دیکەیان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.”

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this