پێشەوا هەورامانی: ئێمە داوای مووچە ناکەین داوای بودجەش دەکەین

0
23

SNN

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حیزبەکەی رایگەیاندووە، لێکتێگەیشتنێکی زۆر باش لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی عێراقدا هەیە و پێمان وتراوە چیتر کێشە بۆ مووچە دروست نابێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیای پارتی باسی لەوەکردووە، سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، رێگەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی بەرپرسانی بەغداش سەردانی هەولێر بکەنەوە  گفتوگۆکان بەردەوام بن.

ئاماژەی بەوەکردووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان نییەتێکی جددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و تا ئێستا هیچ کێشەیەک دروست نەبووە، پێمان وتراوە چیتر کێشەی مووچە دروست نابێت.”

وتەبێژەکەی حکومەت لەبارەی مووچەوە وتوویەتی “ئێمە تەنیا داوای مووچە ناکەین، بەڵکو داواکارین تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکانی بودجە.”

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this