
ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، پێیوایە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ ئێران دەگەنە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و کردنەوەی گەرووی هورمز.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ABC News، رایگەیاند، كارەكان باش دەردەکەون، كێشەیەكی بچووک سەریهەڵدا، زۆر بە خێرایی چارەسەم کرد، پەیوەندی هەبوو بە ناڕەزایی ئێرانییەكان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ حیزبوڵڵا قسەم کرد، وتم: شەڕ راگرن، قسەم لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش کرد و وتم: شەڕ راگرن، هەردوولا هێرش كردنە سەر یەكتریان وەستاند.
ئاشکرایکردووە، رەنگە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران تەنانەت باشتر بێت لە سەرکەوتنی سەربازی، كارەكە هەروا سادە نییە، ئێمە باس لە وڵاتێکی زۆر گەورە دەکەین کە رێککەوتن ئەنجام بدات، لە گەرمەی دوژمنایەتییەکی زۆر تونددا.
وتوویەتی: ئەمە بۆ ئەوان ئاسان نییە، لە ڕاستیدا بۆ ئێمەش ئاسان نییە، بەڵام ئەوەی پێویستمانە بەدەستی دەهێنین.
سەبارەت بە کاتی یەکلاییکردنەوە و پەسەندکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمزیش، وتی، پێموایە باس لە هەفتەی داهاتوو دەکەین، روونیشیکردەوە، هێشتا پەسەندی نەکردووە، چونکە پێویستی بە چارەسەرکردنی چەند خاڵێکی دیکە هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


