
مریشک
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەتایبەت بەر لەهاتنی جەژنی قوربان، نرخخی مریشكی زیندوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك بۆ هەركیلۆیك مریشك هەزار دینار دابەزیوە، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان هۆكاری دابەزینی مریشك كەمبوونەوەی خواست و زۆربوونی نرخی مریشكی لە كێڵگەكاندا.
ئاری بەكر، ئەندامی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان و خاوەن دووكانی فرۆشتنی مریشك بە SNNی ڕاگەیاند: نرخخی مریشكی زیندوو لە كێڵگەكان و هەروەها لە بازارەكانیش بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەتایبەتتر رۆژانی پێش جەژنی قوربان، دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك ئێستا كیلۆیك مریشك بە سێ هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی زۆری خواست لەسەر مریشك و كەمبوونەوەی مریشكی زیندوو لە كێڵگەكان لە ڕۆژانی بەر لەجەژن، نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕەكان گەیشتە سەروو چوار هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ كیلۆیك مریشك لە كێڵگەكان بە دوو هەزار و 500 دینارە لە كیڵگەكان و بە سێ هەزار دینار دەفرۆشرێت بە هاووڵاتیان لە بازاڕ.
ئەو ئەندامەی كۆمەلەی كێڵگەپەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەی ڕابردوو هۆكاری بەرزبووەنەوەی مریشكی زیندوو بۆ گرانی گۆشتی سوور لە بازاڕ و نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان بوو، كە خواستی كڕینی زۆری لەسەر بوو،بەڵام ئێستا خواست كەمبووەتەوە و هەروەها بڕی مریشكیش لە كێڵگەكان زیادیكردووە، بۆیە پێشبینی دابەزینی زیاتریشی دەكەین.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2 hours لهمهوپێش



