عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە

0
26

SNN

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی کار دەکات بۆ ئەوەی هەموو خێزانێکی عێراقی کە خانویان نییە، ببێتە خاوەنی پارچە زەوییەکی نیشتەجێبوونی بێبەرامبەر.

ئەم پلانە نوێیەی حکومەت چەند خاڵێکی گرنگ لەخۆدەگرێت، کە دیارترینیان پێدانی زەوییە بەشێوەی خۆڕایی بەو خێزانانەی کە هیچ خانوو یان موڵکێکیان بە ناوەوە نییە.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەش، حکومەت پشت بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت دەبەستێت، بەجۆرێک بازرگانان بەشێک لە بەرپرسیارێتییەکە دەگرنە ئەستۆ و دەوڵەتیش ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکات.

لە بەشێکی دیکەی پلانەکەدا هاتووە کە ئەو زەوییانە تەنها پارچە زەویی چۆڵ نابن، بەڵکو تەواوی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو، کارەبا، و شەقامیان بۆ دابین دەکرێت.

بۆ دابینکردنی تێچووی ئەم ژێرخانەش، حکومەت پارەی کاش لە خەزێنەی گشتی خەرج ناکات، بەڵکو پشکی قازانجی کۆمەڵایەتیی کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی کارەبا بەکاردەهێنێت.

ئەم هەنگاوەی حکومەت بە ئامانجی چارەسەرکردنی خێرای قەیرانی نیشتەجێبوون دێت لە عێراقدا، بەتایبەت کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، وڵاتەکە پێویستی بە دروستکردنی نزیکەی 2.5 بۆ 3 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this