کەشناسی: بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو؛ پلەکانی گەرما 1-3 پلە بەرز دەبنەوە

0
46

SNN

لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە ساماڵی و پەڵە هەوری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.

بارودۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە

ئەمڕۆ 2-6-2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. خێرایی با لە کاتژمێرێکدا 10 بۆ 15 کم دەبێت و لە هەندێک ناوچە لە دوای نیوەڕۆوە بۆ سەرووی 25 کم زیاد دەکات. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

پێشبینییەکان بۆ سبەی چوارشەممە

سبەی 3-6-2026، ئاسمان بە ساماڵ و پەڵە هەوری دەمێنێتەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان 10 بۆ 15 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی دیکەیان دەچێتە سەر.

گەرمای بەتین دەگەڕێتەوە

ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسییش ئاشکرایکردووە، لە سبەینێ چوارشەممەوە تا 10ی ئەم مانگە، لەئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە هەوا فێنکەکان و جێگیربوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک پلەکانی گەرما بەرێژەی دوو تا چوار پلە بەرزدەبنەوە و بە درێژایی ماوەی دیاریکراو جێگیربوونێک بەخۆیەوە دەبینێت.

دەشڵێت: کەش و هەواش لە هەمان ماوەدا بەگشتی جێگیر دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، 10-25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با زیاتر باکووری رۆژئاوا دەبێت، هاوکات لە 10ی مانگەوە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this