
بەنداوی دوکان
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەسەرجەم بەندا و پۆندەكانی هەرێم تا ئێستا زیاتر لە نۆ ملیار مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە،كە ئەوەش دەكاتە لە%30 ی كۆی گشتی ئاوی كۆگاكراوەی عێراق، هاوكات بەنداوی دوكانیش لە سەرڕێژ بوون نزیك بووەتەوە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەكۆی گشتی ئەو بەندا و پۆندانەی كە لە هەرێمی كوردستان هەن كە چواریان بەنداوی گەورەیان تێدایە، تائێستا تواندراوە بڕی نۆ ملیار مەتر سێجا ئاو كۆبكرێتەوە، ئەم یەدەگە ئاوییە دەبێتە پاڵپشتێكی بەهێز بۆ كەرتی كشتوكاڵ، ئاوی خواردنەوە و بەرهەمهێنانی وزە لە هەرێم و عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی ئەو ئاوەی لە بەندا و پۆنەدەكانی هەرێمی كوردستان كۆكراوەتەوە دەگاتە لە 30٪ـی كۆی گشتیی ئاوی كۆگاكراوی عێراق، هاوكات بەهۆی ڕێژەی زۆری بارانبارینی ئەمساڵ كە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بڕێكی زۆری ئاو لە بەنداو و پۆندەكان گلدراوەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبەنداوی دوكان لەچاوەڕوانی ڕووداوێكی مێژوویی گرنگدایە كە ئەویش دووبارە پڕبوون و سەرڕێژبوونەوەیەكی لەدوای ساڵی 2019 كە بەنداوەكە سەر ڕێژیكرد، بەوتەی بەرپرسانی بەنداوەكەش ئەگەری زۆرە لەم هەفتەیەدا بەنداوەكە سەرڕێژبكات و ئاو بگاتەوە ناو بێڵماوسی بەنداوەكە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5 hours لهمهوپێش



