وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە

SNN
وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند مانگی ئەیلولی ساڵی 2026 دەبێتە وادەی کۆتایهێنان بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، هاوکات مووچەی فەرمانبەرانیش پارێزراوە و هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: “کابینەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کارنامەیەکی ڕوونی وەزاریی پێشکەش کردووە کە بەهێزکردنی سەروەریی نیشتمانی لە پێشینەی کارەکانێتی، هەروەها هێشتنەوەی چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە و سەروەرکردنی یاسا خاڵی دەستپێکی کارەکانی حکومەتن. ”
ئاماژەی بەوەکردووە، مەبەست لە کۆنترۆڵکردنی چەک ئەوەیە کە چیتر مامەڵەکردن بە چەکەوە بە فەرمان و ئاراستەی سیاسی نەبێت و هێزە نیشتمانییەکانیش بەدەم ئەم هەنگاوەوە هاتوون.
عەبودی دڵنیایی دا لەبارەی مووچە و ڕوونیکردەوە: “مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە، سەرۆکوەزیرانیش بەهۆی پاشخانە ئابوورییەکەیەوە بەراورد بە سەرۆکوەزیرانەکانی پێشوو، زۆر باشتر شارەزای وردەکارییە داراییەکانە.”
سەبارەت بە پرسی بەنزینخانەکانیش، ئاشکرایکرد کە سەرۆکوەزیران خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو دۆسیەیە دەکات و بەنزین بۆ سەرجەم وێستگەکان دابین کراوە.
وتەبێژی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی بەڕێوەبەرە گشتییەکان بە شێوازێکی زانستی و زۆر ورد دەکرێت، چونکە بنەمایەکی گرنگی بەرەوپێشبردنی ئاستی دامەزراوەکانە لە وڵاتدا.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
35 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
41 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
35 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
41 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



