وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە

0
9

SNN

وەزیری دەرەوەی لوبنان لە بڵاوکراوەیەکیدا وەڵامی سەرۆکی لبونان دەداتەوە و پێی دەڵێت” لوبنان لە دوژمنی راستەقینەی خۆتان رزگار بکەن.”

ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی جۆزێف عەون، سەرۆكی لوبناندا دەڵێت، بە لێدوانەكانی عەوندا، رەنگە مرۆڤ وا بیر بکاتەوە کە ئێران یەک لەسەر پێنجی لوبنانی داگیرکردووە و چارەکێکی دانیشتوانی ئاوارە کردووەو رۆژانە وڵاتەكەی بۆردومان دەکات.

عێراقچی لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی، ئەگەر لوبنان كارتی سازشكردن بووایە بۆ ئێران، دەمێك بوو دەگەیشتنە رێککەوتن، دەڵێت “سەرۆكی بەڕێز، لوبنان لە دوژمنی راستەقینەی خۆتان رزگار بکە.”

قسەكانی عێراقچی دوای ئەوە دێت، سەرۆكی لوبنان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سى ئێن ئێن، ئاماژەی بەوەکرد، ئێران لوبنان وەک كارتی سازشكردن لەسەر مێزی دانوستان بەکاردەهێنێت، داواشی لێکرد دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی رابگرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this