سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی جەنگەوە هۆشداریی دەدات

SNN
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداریی لە پەرەسەندنی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و ڕایدەگەیەنێت، لێکەوتەکانی ئەم دۆخە لە سنووری ناوچەکە تێدەپەڕێت و کاریگەریی گەورەی دەبێت. داواش دەکات سەرجەم لایەنەکان بەبێ هیچ بیانوویەک هەوڵ بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی بدەن.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە: “ئەم هەفتەیە ناوچەکە شایەتحاڵی هێرشی بەرفراوانتر و خراپتربوونی زیاتری دۆخەکە بووە، بە جۆرێک ئاگربەست زیاتر لە کەمکردنەوەی ئاگر دەچێت”.
ئاماژەی بەوەکردووە، نابێت مەترسییەکانی گۆڕانی ئەم پێکدادانە بچووکانە بۆ شەڕێکی گەورە و سەرتاسەری بە کەم سەیر بکرێت.
هاوکات هۆشداریی داوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان کار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی بکەن و دەڵێت: “کۆتایی بە هێرشەکان بهێنن، کۆتایی بە بیانووەکان بهێنن”.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
11 hours لهمهوپێش



