
ترەمپ
وەزیری جەنگی ئەمریكا ئەگەری رفاندنی سەرۆكی كوبا بەدوورنازانێت و دەڵێت، بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەم پرسە لە دەستی ترەمپدایە.
پێت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی ئەگەری رفاندنی میگێل دیاز كانێل، سەرۆكی كوبا وەك بژاردەیەك بە كراوەیی دەهێڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاردان لەسەر هەر رێكارێكی لەو شێوەیە تەنها لە دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكادایە.
جەختیکردووەتەوە، ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و هاڤانا بەندە بە بڕیارەكانی سەرۆكی ئەمریكا و شێوازی مامەڵەكردنی سەركردایەتیی كوبا.
وتوویەتی: وەزارەتی جەنگ لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ روبەڕووبوونەوەی هەر رەوشێكی كتوپڕ.
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی رابردوودا بڕیاری سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانەدا سەپاند كە نەوت بۆ كوبا دابین دەكەن، لە لێدوانێکی پێشتریشدا وتبووی “لە دوای ئێران سەرەی کوبا دێت”.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
9 hours لهمهوپێش



