
ئاو و تەندروستی سلێمانی ڕێکاری توند بەرامبەر تانکەر و شەمعە نایاساییەکانی فرۆشتنی ئاو دەگرنەبەر
SNN – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی کە بۆ دابینکردنی پێویستییەکانیان پشت بە ئاوی تانکەر دەبەستن، و داوایان لێدەکات پێش کڕینی ئاوەکە بە تەواوی لە پاکژی و شیاوییەکەی بۆ بەکارهێنان دڵنیا ببنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، کە ئەوان هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەکی یاسایی یان تەندروستی هەڵناگرن لە بەرامبەر پاکژی ئاوی ئەو تانکەرانەی کە لۆگۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی ئاویان لەسەر نەدراوە، بەو پێیەی ئەو تانکەرانە لەژێر چاودێری ئەواندا نین.
هاوکات لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتیدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاو بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانی، کەمپینێکی بەرفراوان دەستپێدەکات بۆ داخستنی سەرجەم ئەو شەمعە نایاساییانەی کە بەبێ مۆڵەت ئاو دەفرۆشن.
لەلایەکی دیکەوە، بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، تیمە تایبەتەکان دەست دەکەن بە ئەنجامدانی پشکنینی وردی تاقیگەیی بۆ ئاوی سەرجەم ئەو شوێن و سەرچاوانەی کە ئاوی لێوە دابەش دەکرێت، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەر نەخۆشییەک و گەرەنتییکردنی گەیشتنی ئاوی پاك بە هاووڵاتیان.
More News
-
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
18 mins لهمهوپێش -
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
18 mins لهمهوپێش



